3 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئه‌مریكا: 20 پێگه‌مان له‌ ئێران بۆردومان كرد

په‌یام
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی وەک وەڵامێک بۆ خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی ئاپاچی و هێرشەکانی سەر هێزەکانیان و کەشتییە بازرگانییەکان، ٢٠ پێگەی سەربازی و بەرگریی ئاسمانییان لە باشووری ئێران بۆردومان کردووە. 
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند هێرشەکان بە سەرکەوتوویی کۆتاییان هاتووە و تێیدا بە تەقەمەنیی پێشکەوتوو و ورد، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، وێستگەکانی کۆنترۆڵی زەمینی و ڕادارەکانی چاودێری لە نزیک گەرووی هورمز کراونەتە ئامانج.
 لایەنی ئەمریکی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هێزەکانیان لە دۆخی ئامادەباشی تەواودان بۆ وەڵامدانەوەی هەر پەرەسەندنێکی سەربازی یان هێرشێکی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئێرانەوە. 
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بنکە سەربازی و دەریایییەکان، دامەزراوە ڕادارییەکان و پاترییەکانی تۆپخانەی لە پێنج ناوچەی کەناراوەکانی باشووری ئێران کردووەتە ئامانج. 
بەپێی وتەی ئەو بەرپرسانە، هێرشەکان بنکە دەریایییەکانی سیریک و جاسک، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە بەندەر عەباس و پاترییەکانی موشەکی لە دوورگەی قیشمی گرتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى کردوەتە سەر بنکەکانى ئەمریکا لە ئوردن، کوەیت و بەحرێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: 21 ئامانجمان له‌ بنكه‌ و پێگه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ بۆردومان كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئه‌مریكا: 20 پێگه‌مان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: فڕۆکەکەی ئەمریکا بە ئەنقەست نەکراوەتە ئامانج

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێلیکۆپتەرێکى ئەمریکی لە گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کایەی ئاسمانیی ئێران کرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    CNN: ئەمریکا بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران بەرگریی لە ئیسرائیل نەکردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ گه‌ڕی دووه‌می جه‌نگ، په‌یامی ئێران و دۆخی ئیسرائیل ...

سەرەتا