1 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ له بارهی نرخی نهوتهوه لهگهڵ ڕاوێژكارهكانی كۆ دهبێتهوه
سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کەرتی وزە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی جەنگ و دۆخی بازاڕەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی پەیوەست بە ئێران و چەقبەستوویی دۆسێی ئەو وڵاتە بەردەوامییان هەیە.
دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەرە باڵاکانی لە کۆشکی سپی، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی نەوت و وزە ئەنجامداوە. تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بووە بە لێکەوتەکانی جەنگ و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر کەرتی وزە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، ئەم کۆبوونەوانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە چەقبەستوویی لە پەیوەندییەکان و دۆسێی ئێراندا هەیە. ترەمپ بە شێوەیەکی بهردهوام لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی وزە کۆدەبێتەوە تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بێت و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئابووری بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە