2 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی پێگەیشت
پەیام
مەكتەبی زانایانی
كۆمەڵی دادگەری پێشوازی لە وەفدێكی دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
كرد، كە بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی گۆڕانكارییەكان و دەستبەكاربوونی بەرپرسی نوێ،
سەردانی مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی دادگەرییان كردبوو.
وەفدی میوان كە
پێكهاتبوو لە مامۆستا جەعفەر ئەڵماس بەرپرسی دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی و
ژمارەیەك لە كارگێڕانی دەزگا، لەلایەن دكتۆر یاسین حەسەن، بەرپرسی مەكتەبی زانایانی
كۆمەڵی دادگەری و ژمارەیەك لە كارگێڕانی مەكتەبەوە پێشوازییان لێ كرا.
لەو دیدارەدا وێڕای
پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی بەرپرس و كارگێڕانی نوێی مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی دادگەری،
هەردوولا گفتوگۆ و باسوخواسیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هەماهەنگیی
زیاتری نێوانیان كرد.
هەروەك ڕەوشی
بانگەواز و هۆشیاریی ئیسلامی بەگشتی خرایە بەر باس، لەو بارەیەوە هەردوولا كۆك
بوون لەسەر یەكخستنی هەوڵ و تواناكان بۆ زیاتر برەودان بە كاری بانگەواز و
فراوانكردنی بازنەی هۆشیاریی ئیسلامی و بڵاوكردنەوەی زانستی شەرعی، ئەمەش وەك ئەركی
هەرە لەپێشی زانایانی كۆمەڵ و یەكگرتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە