2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
ئهورووپا: جهنگ كاریگهری خراپی لێكهوتوهتهوه
پهیام
ئورسولا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند، لێکەوتەکانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی ئابووری و وزەی ئەورووپا هەیە و جەختی لە پێویستیی ئاگربەست و چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمیی ئێران کردەوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئاماژەی بهوه کرد کە هەمووان خوازیاری ڕاگرتنی شەڕن لە ناوچەکەدا، بەتایبەت لە لوبنان، بەڵام پێویستە ئەم ئاگربەستە لە ڕێگەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە جێگیر بکرێت و ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی بە ململانێکان.
فۆن دێر لاین راشیگهیاند، یەکێکی دیکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، دەستەبەرکردنی ئازادیی تەواوەتیی گەشتی دەریایییە لە گەرووی هورمز بەبێ سەپاندنی هیچ باج و سەرانەیەک. هەروەها جەختی کردەوە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە ناوچەکەدا، دەبێت پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و مووشەکە بالیستییەکانی ئەو وڵاتە لەبەرچاو بگرێت و چارەسەریان بکات.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە لەسەر کیشوەری ئەورووپا، سەرۆکی کۆمیسیۆن هۆشداری دا کە تێکچوونی دۆخەکە کار دەکاتە سەر ئاسایشی ئابووریی وڵاتانی ئەندام. بۆ ئەو مەبەستەش، یەکێتییەکە پاکێجێکی تایبەت بە سیاسەتە جۆراوجۆرەکانی وزەی خستووەتە ڕوو، تاوەکو دڵنیایی بدات لە بوونی سەرچاوەی سەربەخۆ و پارێزراوی وزە بۆ هاووڵاتیانی ئەورووپا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە