1 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە ١٧٣ سەربازی ئیسرائیلی لە دەستپێکی جەنگی لوبنانەوە بریندار بوون

زیاتر لە ١٧٣ سەربازی ئیسرائیلی لە دەستپێکی جەنگی لوبنانەوە بریندار بوون کە باری تەندروستی ١١ یان ناجێگیرە، هاوکات ئاماری کوژراوانی لوبنان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس. 

ڕادیۆی فەرمیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە لە لوبنان، ١٧٣ سەربازییان بریندار بوون. هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە کە ١٦ سەربازی لە شەڕەکانی ناو خاکی لوبناندا کوژراون. 

پەرەسەندنی گرژییەکان لە ٢ی ئازاری ڕابردووەوە لوبنانی گرتەوە، ئەوەش دوای هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوباتدا کە بووە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران. ئەم ڕووداوە وای لە حزبوڵڵا کرد موشەکبارانی ئیسرائیل بکات، لە بەرانبەریشدا تەلئەبیب هێرشی ئاسمانیی فراوان و ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ ناوچە سنوورییەکان دەستپێکرد. 

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٣٤ کوژراو و حەوت هەزار و ٨٦٣ بریندار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌شته‌ ناوخۆییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر لە ١٧٣ سەربازی ئیسرائیلی لە دەستپێکی جەنگی لوبنانەوە بریندار بوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر لوبنان پێنج ئه‌ندامی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌راقچی: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە: پاڵپشتی ھەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەیەوێت دۆسیەى ئەتۆمی دوابخرێت و گەرووی هورمز بکرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران پێشنیازێکى لە ڕێگەى پاکستانەوە ئاڕاستەى ئەمریکا کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان

سەرەتا