24 کاتژمێر پێش ئێستا
192 جار خوێنراوەتەوە
ده‌روازه‌كانی عێراق: سه‌رجه‌م بازگه و ده‌روازه‌كانی هه‌رێم به عێراقه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات پرۆسه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بازگه‌و ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به به‌غداده‌وه كۆتایی هاتووه.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕایگه‌یاند، كرده‌ی به‌ستنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به باره‌گای ده‌سته‌كه‌وه له به‌غداد كۆتایی هاتووه و دوایین بازگه‌ی هه‌رێم كه بازگه‌ی باوه‌مه‌حموود-ه له پارێزگای دیاله به ده‌سته‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له هه‌نگاو تۆڕی په‌یوه‌ندیی ئه‌لكترۆنی كه ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق و بازگه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ده‌سته‌كه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی كاری ده‌روازه سنوورییه‌كاندایه، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كخستنی ڕێكاره‌كان له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌كان و زیادكردنی ده‌ستپاكی و شه‌فافیه‌ت له داهاتی ناوخۆ و ڕێگرتن له هه‌ر جۆره به‌هه‌ده‌ردانێك.
جێی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سته‌ی گشتیی گومرگ له عێراق لیستێكی نوێی بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان گشتاند كه نرخی گومگریی نوێی له‌خۆگرتووه بۆ شمه‌ك و كاڵا و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كراوه و بڕیاره له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمیش په‌یڕه‌و بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە