2 رۆژ پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم نزیكبوه‌ته‌وه له 120 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بۆ 120 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه به‌رز بووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه درۆنیه‌كانه‌وه بۆ 81 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زی بوو.
ڕوانگه‌ی "ئیكۆ عێراق"ی ئابووری له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، "دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ 81 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زی بوو، به‌هۆی هێرشه درۆنیه‌كان، به‌ڵام ورده ورده به‌رهه‌مهێنان به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت و ئێستا ڕۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م دێت".
"ئیكۆ عێراق" پێشبینی كردووه تا كۆتایی مانگی ئاب به‌رهه‌مهێنان بۆ 280 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ببێته‌وه كه نزیكه له ئاستی ئاسایی پێش هێرشه‌كان، پێشی وایه كه به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسه‌ی نه‌وت و ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردن.
ئه‌م ڕاپۆرته له كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای زیاد كردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌ڵام هه‌رێم تا ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێكی ڕاده‌ستی سۆمۆ نه‌كردووه، تا به‌غدا مووچه‌ی مانگی شه‌ش بنێرێت، له كاتێكدا ده‌وترێت به‌غدا مه‌رجی بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش، وه‌رگرتنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌یه له‌گه‌ڵ 120 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی مانگی شه‌ش.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە