2 رۆژ پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌كه‌ی عێراق: كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم له هێرشه درۆنییه‌كان زیانێكی ئه‌وتۆیان به‌رنه‌كه‌وتووه
په‌یام
لیژنه‌كه‌ی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم له‌و هێرشانه‌دا زیانێكی ئه‌وتۆیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به‌غداد بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كان ناردبووی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له ڕاپۆرته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان هه‌یه و گرفتێكی ئه‌وتۆیان نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ی به‌غداد، ته‌نیا سێ كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هێرشی كرابویه سه‌ر و زیانێكی ئه‌وتۆیان به‌رنه‌كه‌وتووه، بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش گه‌ڕاوه‌ته بۆ ئاستی پێشووتری.
لیژنه‌كه تا ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌پشت هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه بووه ئاشكرا نه‌كردووه، له‌كاتێكدا پێشتر په‌یام له به‌دواداچوونێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه زیانه‌كانی هێرشه درۆنییه‌كان زۆر نین و ته‌نها به‌شێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو هه‌فته‌دا چاك بكرێنه‌وه.
له ئێستاشدا داوا ده‌كرێت هه‌رێم به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات بۆ به‌رده‌وامیی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە