4 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
تاران.. لایهنگرانی دهسهڵات ئاههنگیان گێڕا
دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و قهوارهی زایۆنی لە پاش جەنگێکی ١٢ ڕۆژە، بەشێک لە دانیشتووانی تاران لە گۆڕەپانی ئینقلاب لە تاران کۆبوونەوە و خۆشییان دەبڕی.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە لە تاران، بە بەدەستگرتنی ئاڵای وڵاتەکەیان، دژ بە ئەمریکا و قهوارهی زایۆنی درووشماین وتەوە.
ئێرانییەکان بە بەدەستگرتنی پۆستەری ڕابەری وڵاتەکەیان ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی کە لە لایەن ئەمریکاوە هەڕەشەی لێکرابوو، دروشمی، "بن دەستی دوورە لە ئێمە"، "مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا" و "مەرگ و نەمان بۆ ئیسرائیل"یان دەوتەوە.
خۆپیشاندەران کە بەشێکی زۆریان لاوان و ژنان بوون، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێبەرانی سیاسی و سوپای وڵاتەکەیان دەربڕی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە