4 کاتژمێر پێش ئێستا 209 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: دانوستان لەسەر بەرنامەی مووشەكی و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكەین

پەیام 

ئێران ڕایدەگەیەنێت: دانوستان لەسەر بەرنامەی مووشەكی و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكەین.

لە دیدارێكی تەلەفزیۆنییدا، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتی كردەوە وڵاتەكەی دانوستان لەسەر بەرنامە مووشەكییەكەی و مافەكانی بۆ توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بكات و ڕایشیگەیاند: ئێمە ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێك و پێشبینی هەر دوژمنكارییەكی قەوارەی زایۆنییمان كردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە لە هەموو ئاستەكاندا لەوپەڕی ئامادەباشیدان و ئەوەی نەتوانرا لە ڕێگەی جەنگەوە بەدەستبهێنرێت، ناكرێت لە سەر مێزی دانوستانیش بەدەست بێت. جەختیشی كردەوە، كە "هیچ ژیرێك لەچەكداماڵینی وڵاتەكەی قبوڵ ناكات".

هەر لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە، عەراقچی وتی: ئامادەین بۆ دانوستان و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەكان لەوبارەوە، ئەگەری گەیشتن بە ڕێككەوتنی دادپەروەرانەیش لە ڕێگەی دانوستانی ناڕاستەوخۆوە هەیە، بەڵام واشنتۆن مەرجی مەحاڵ و قبوڵنەكراوی داناوە.

هەرچی دەربارەی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی وڵاتەكەیەتی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێشتا لەژێر داوپەردووی پێگە داڕماوەكاندا ماونەتەوە، پێگەكان زیانیان بەر كەوتووە، بەڵام تەكنەلۆجیا ئەتۆمییەكان وەك خۆیان ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستان لەسەر بەرنامەی مووشەكی و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكەین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن لەڕێی مەسقەتەوە پەیامی دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئاڕاستەی تاران كردووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە توركیا كۆبوونەوەی تاوتوێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غــ.ەززە بەڕێوەدەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دیمە شكوكانی، كیژۆڵەیەكی بەتوانای 16 ساڵانى غــ.ەززەیە بەهۆی بۆردومانەوە ئیفیلج بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 30 ملیار دۆلار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل سەدان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەفغانستان و پاكستان لەسەر بەردەوامیی ئاگربەست ڕێككەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییە هەمواری نوێ‌ لە ڤیزای عومرەدا دەكات و ماوەکەى دەکات بە مانگێک

سەرەتا