8 کاتژمێر پێش ئێستا 293 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی ئـ.یسرائیل یاسای تایبەت بە لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان دەردەكات

پەیام 

قەوارەی زایۆنی یاسایەك بۆ "لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان" پەسەند دەكات. كار بۆ دروستكردنی دادگایەكیش تایبەت بە جەنگاوەرانی حەماس دەكات.

لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند، پرۆژەیاسایەكیان ئامادە كردووە بە ناونیشانی"سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەڵەستینییەكان".

كەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی زایۆنی گڵۆپی سووری بۆ یاساكە دەركردووە و لیژنەكەی پەرلەمانیش خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كردووە، پێشبینی دەكرێت ڕۆژی چوارشەممە بخرێتە بەردەم دەستەی گشتیی كنێستی ئیسرائیلی بۆ ئەوەی دەنگدانی لەسەر بكرێـت. 

بەپێی یاساكە، هەر دیلێكی فەڵەستینی كە تۆمەتی كوشتن بە پاڵنەری توندڕەوی یان دژایەتی بەسەردا ساغ ببێتەوە و كردەكەی بە ئامانجی زیانگەیاندن بەئیسرائیل و گەلی جولەكە ئەنجام دابێت ئەوا حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت بەشێوازی پابەندكەر.

هاوكات لەگەڵ ئەم هەوڵەی قەوارەی زایۆنیدا بۆ ئەوەی لەسێدارەدانی فەڵەستینییەكان بكەن بە یاسا، وەزیری دادی قەوارەكە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دادگایەكی تایبەت بە جەنگاوەرانی حەماس دروست بكەن، ئەوانەی تۆمەتی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی تۆفانی ئەقسایان بەسەردا ساغ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی لەسێدارە بدرێن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی ئـ.یسرائیل یاسای تایبەت بە لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان دەردەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیستەنبوڵ.. وەزیرانی حەوت وڵاتی ئیسلامی لەبارەی غەززەوە كۆدەبنەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووفاتی سێ دیلی دیكەی ئـ.یسرائیل ڕادەستکرایەوە و یەكێكیان عەقیدێكی سوپایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دانوستان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دانوستان لەسەر بەرنامەی مووشەكی و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتۆن لەڕێی مەسقەتەوە پەیامی دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئاڕاستەی تاران كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە توركیا كۆبوونەوەی تاوتوێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غــ.ەززە بەڕێوەدەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیمە شكوكانی، كیژۆڵەیەكی بەتوانای 16 ساڵانى غــ.ەززەیە بەهۆی بۆردومانەوە ئیفیلج بووە

سەرەتا