9 کاتژمێر پێش ئێستا
231 جار خوێنراوەتەوە
ئیستەنبوڵ.. وەزیرانی حەوت وڵاتی ئیسلامی لەبارەی غەززەوە كۆدەبنەوە
پەیام
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە ئەستەنبوڵ لەبارەی غەززەوە كۆ دەبنەوە و توركیا دەڵێت "ڕێككەوتن بە تەنیا بەس نییە".
بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە قۆناغی داهاتووی كەرتی غەززە دوای ڕێككەوتن و ئاگربەست، لە ئەستەنبوڵی توركیا بەڕێوە بچێت و تیایدا وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە وڵاتانی توركیا، سعودییە، قەتەڕ، ئەردەن، ئیمارات، پاكستان و ئینۆنیزیا بەشدارن.
مانگی 9 سەركردەی ئەم وڵاتانە لە نیویۆركی ئەمریكا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان كۆبوونەوە و پاش كۆبوونەوەكەش ترەمپ پلانەكەی لەبارەی غەززەوە ڕأگەیاند.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوە داوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن لەبارەی دۆخەكە و بەربەستەكان و هەنگاوەكان لەگەڵ ئەمریكا و ئەورووپا بۆ داهاتوو دەكەن. هەروەها شێوازی پشتیوانیكردنی پلانەكەی ئەمریكا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
هاكان فیدان ڕاشیگەیاندووە: دەبێت كۆتایی بە كۆمەڵكوژیی لە كەرتی غەززە بهێنرێت، ئاگربەست و ڕێككەوتن بە تەنیا بەس نییە بەڵكو پێویستە میكانیزمێك جێبەجێ بكرێت كە دڵنیایی ئاسایش و حكومڕانی بۆ فەڵەستینییەكان بكات و دەوڵەتی سەربەخۆیان بۆ دروست بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە