5 کاتژمێر پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

واشنتۆن لەڕێی مەسقەتەوە پەیامی دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئاڕاستەی تاران كردووە

پەیام 

سەرچاوە دیپلۆماسییەكانی تاران ئاشكرایان كردووە، ئەمریكا لە ڕێگەی عومانەوە پەیامێكی بۆ ئێران ناردووە سەبارەت بە ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان كە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە وەستاون.

بە وتەی سەرچاوەكان، پەیامەكەی ئەمریكا، کە گەیشتووەتە مەسقەت، گواستراوەتەوە بۆ لایەنی ئێرانی و تێیدا ئاماژە بە خواستی ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان و گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ تاران، كراوە.

لەو چوارچێوەیەدا، مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و دانوستانكاری باڵای ئەو وڵاتە، سەردانی مەسقەتی كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عومانی و نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجام دا.

ڕەوانچی دوای گەڕانەوەی بۆ تاران ڕایگەیاند: سەردانەكەی كورت، بەڵام بەرهەمدار بووە، دۆسیەی ئەتۆمی خاڵێكی سەرەكی بووە لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ لایەنی عومانیدا.

 دووپاتیشی كردەوە "تاران هەڵوێستی خۆی بە ڕوون و ڕاشكاوی دەردەبڕێت، بەڵام هەر دانوستانێك كە ئەنجامەكانی پێشوەختە دیاری كرابن، ڕەت دەكاتەوە".

سەردانەكەی ئەم بەرپرسە ئێرانییە بۆ مەسقەت هاوكاتە لەگەڵ جموجووڵی دیبلۆماسی كە سوڵتانی عومان بۆ زیندووكردنەوەی نێوەندگیری نێوان تاران و واشنتۆن سەركردایەتی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن لەڕێی مەسقەتەوە پەیامی دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئاڕاستەی تاران كردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە توركیا كۆبوونەوەی تاوتوێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غــ.ەززە بەڕێوەدەچێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمە شكوكانی، كیژۆڵەیەكی بەتوانای 16 ساڵانى غــ.ەززەیە بەهۆی بۆردومانەوە ئیفیلج بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 30 ملیار دۆلار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل سەدان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەفغانستان و پاكستان لەسەر بەردەوامیی ئاگربەست ڕێككەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییە هەمواری نوێ‌ لە ڤیزای عومرەدا دەكات و ماوەکەى دەکات بە مانگێک

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاندیدكردنی كوڕی نەتەنیاهو بۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی زایۆنی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە

سەرەتا