9 کاتژمێر پێش ئێستا
236 جار خوێنراوەتەوە
ڕووفاتی سێ دیلی دیكەی ئـ.یسرائیل ڕادەستکرایەوە و یەكێكیان عەقیدێكی سوپایە
پەیام
بزووتنەوەی حەماس لە ڕێگای خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە ڕووفاتی سێ دیلی دیكەی زایۆنیی ڕادەستی قەوارەی داگیركەری زایۆنی كردەوە.
میدیا زایۆنییەكان ئەوەیان بڵاو كردوەتەوە، لەلایەن خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە سێ ڕووفاتی دیكە ڕادەستی حكومەت كراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەسەر ناسینەوەی ناسنامەكانیان دەكرێت.
هەروەها نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی رایگەیاند، سێ ڕووفاتەكە ڕادەستی دادپزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی كراوە و لەوێ لێكۆڵینەوە لە ناسنامەكانیان دەكرێت و دواتر لە مەڕاسیمێكدا ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێتەوە.
هاوكات، ڕۆژنامەی مەعاریفی زایۆنی ئەوەی ڕاگەیاندووە، لە نێو ئەو سێ رووفاتەی كە حەماس ڕادەستی كردوەتەوە، ڕووفاتی عەقیدی سوپای زایۆنی ئەساف حەمامی هەیە، كە ناوبراو حەوتی ئۆكتۆبەر لە دەورووبەری كەرتی غەززە بەدیلگیرا.
بە ڕادەستكردنی ئەو سێ رووفاتە، حەماس 19 رووفاتی ڕادەستكردوەتەوەو هێشتا نۆ ڕووفاتی دیكە لە كەرتی غەززە ماون، بەڵام حەماس دەڵێت، دۆزینەوە و ڕادەستكردنی ئەو ڕووفاتانەی ماون كاتێكی زۆرتری دەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە