02/11/2025
312 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دانوستان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكه‌ین
پەیام
ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دانوستان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكه‌ین.
له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنییدا، عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕه‌تی كرده‌وه وڵاتەکەی دانوستان له‌سه‌ر به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی و مافه‌كانی بۆ توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بكات و ڕایشیگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پێشبینی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی قه‌واره‌ی زایۆنییمان كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه له هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و ئه‌وه‌ی نه‌توانرا له ڕێگه‌ی جه‌نگه‌وه به‌ده‌ستبهێنرێت، ناكرێت له سه‌ر مێزی دانوستانیش به‌ده‌ست بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه "هیچ ژیرێك له‌چه‌كداماڵینی وڵاتەکەی قبوڵ ناكات".
هه‌ر له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه، عه‌راقچی وتی: ئاماده‌ین بۆ دانوستان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌وباره‌وه، ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی دادپه‌روه‌رانه‌یش له ڕێگه‌ی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆوه هه‌یه، به‌لێم واشنتۆن مه‌رجی مه‌حاڵ و قبوڵنه‌كراوی داناوه.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی وێرانیۆمه پیتێنراوه‌كانی وڵاتەکەیەتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: هێشتا له‌ژێر داوپه‌ردووی پێگه داڕماوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، پێگه‌كان زیانیان به‌ر كه‌وتووه، به‌لێم ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌تۆمییه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە