6 کاتژمێر پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتووانی گوندێکى دەربەندیخان دەستیان بە وەشاندنی تۆوی برنجی كوردی كرد
پەیام
دانیشتووانی گوندی "بانی خێڵان"ی سەر بە قەزای دەربەندیخان، بە شێوەیەكی هەرەوەزی دەستیان بە گۆلبڕین و وەشاندنی تۆی برنجی كوردی كرد، بەهۆی كەمبارانی 10 ساڵی ڕابردووش، لە كۆی 80 جووتیار، لەمساڵدا تەنیا 35 جووتیار ڕێگەیان پێدەدرێت برنج بچێنن.
لە ئێستاشدا ڕۆژانەی هەر كرێكارێك 40 هەزار دینارە، حكومەتیش هیچ هاوكارییەكی جووتیاران ناكات و برنجی ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانییەوە تێچوویەكی زۆر دەكەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە