4 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستایەك لە سەیدسادق بەخۆبەخش فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراكی بۆ 100 خێزان پڕكردووەتەوە
پەیام
دوای ئەوەی بڕیاری بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك درا و پرۆسەكە دەستی پێ كرد، بەشێك لە هاووڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی كە بەتەمەنن، یان نەخوێندەوارن، لە پڕكردنەوەی فۆڕمەكە تووشی كێشە بوونەتەوە و پێویستیان بە كەسانی دیكەیە كە هاوكارییان بكات، مامۆستایەك لە قەزای سەیدسادق یەكێكە لەو كەسانەی كە هاوكاریی ئەو كەسانە دەكات و تا ئێستا فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراكی بۆ زیاتر لە 100 ماڵ پڕكردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە