7 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی دەیان گەڕەك لە خانیونس دەكات كە هەزاران ئاوارەی تێدایە
پەیام
قەوارەی داگیركەری زایۆنی هۆشدارییەكی دەستبەجێی بۆ چۆڵكردنی چەند گەڕەكێك لە خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە دەركردووە و وەزارەتی ناوخۆ لە كەرتەكەش دەڵێت ئەو ناوچانە هەزاران ئاوارە و كەمپ و نەخۆشخانەی لێیە.
ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای داگیركەری زایۆنی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردوەتەوە: "هەموو دانیشتوانی ناوچەی خان یونس لە بلۆكی 107، 108، 109، 110، 111، 112 و بەشی ڕۆژهەڵاتی بلۆكی 88 دەبێت دەستبەجێ چۆڵی بكەن و ئەو ناوچانەی وەك ناوچەی جەنگ و مەترسیدار ناو بردووە.
وتەبێژەكەی سوپای داگیركەر داوای لە فەلەستینییەكانی ئەو ناوچانە كردووە بەرەو ڕۆژئاوا و ناوچەی مەواسی لە كەناراوەكانی كەرتەكە بڕۆن، كە ئەو ناوچەیەش پڕە لە ئاوارە و توانای جێگیركردن و لەخۆگرتنی ئاوارەی دیكەی نییە.
عەلی ئەبو ڕیزق ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە كەرتی غەززە گواستییەوە، ئەو ناوچانەی داگیركەر داوای كردووە چۆڵبكرێن، زۆربەیان ناوچەی ئاوارە و ئەو ناوچانەن كە دەیان قوتابخانە و كەمپی ئاوارەیی تێدایە.
ئەبو ڕیزق ئاماژە بەوە دەكات نەخۆشخانەی ناسر كە خزمەت بە دەیان هەزار كەس دەكات، لە نێو ناوچەكانی چۆڵكردندایە. تاكە نەخۆشخانەی ناوەندییە كە كاردەكات لە شارەكەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە