11/07/2025 224 جار خوێنراوەتەوە

بۆ چاککردنى کارەباکەیان، هاووڵاتیانی ناحیەی وەرتێ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

پەیام 

بەهۆی چارەسەرنەكردنی گرفتی كارەباكەیانەوە، هاووڵاتیانی سنوری ناحیەی وەرتێ بۆماوەی كاتژمێرێك ڕێگای هامڵتۆنیان داخست.

كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو هاووڵاتیانی سنووری ناحیەی وەرتێ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پردی حافیز كە ئیدارەی سۆران بە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و ئیدارەی ڕاپەرین دەبەستێتەوە بەتەواوەتی دایانخست.

ئەم خۆپیشاندانەی هاووڵاتیانی ناحیەی وەرتێ دوای ئەوە هات ماوەیەكە داوای چاككردنی كارەبای نیشتمانی دەكەن كە چەند كاتژمێرێكی كەم كارەبایان پێ دەدرێت، بەڵام بەرپرسان بەدەم بانگەوازەكەیانەوە نەهاتوون، ئەوانیش خۆپشاندانیان ئەنجام دا و بۆماوەی كاتژمێرێك ڕێگای بازرگانی حاجی ئۆمەرانیان داخست.

دوای ئەوەی هێزێكی زۆری ئاسایش گەیشتە لای خۆپیشاندەران و پاش گفتۆكردنیان لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران، بەڵێنی چارەسەكردنی گرفتەكەیان دا و كۆتاییان بەخۆپیشاندان هێنا.

لەئەگەری چارەسەنەكردنی كێشەی كارەبا و نەبردنەسەری بەڵێنەكانیان، خەڵكی ناوچەكە ئاماژەیان بەوەدا دوبارە ڕێگاكە دادەخەنەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. 

هاوكات لەگەڵ گەیشتنیان بەشوێنی خۆپیشاندان هێزەكانی ئاسایش ڕێگریان لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كرد ڕوماڵی خۆپیشاندانەكە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای نزیكەی شەش مانگ ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دووبارە كۆبووەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. ئاگر لە باڵەخانەیەك كەوتەوە و هاوڵاتییان لە خزمەتگوزارییەکانى باڵەخانەکە ناڕازیین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پرۆسەی وەرگرتنی سكاڵا دژی عەجاج "جەلادەكەی نوگرەسەلمان" دەستیپێكرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد حاجی ڕەشید: ناردنی مووچە بەهۆی دۆخی مرۆییەوە بووە، نەك پابەندیی هەرێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: هەر كات دیموكراسی و دادپەروەری بوارەكانی ژیانی گرتەوە، ئاشتیی ڕاستەقینە دێتە دی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوبز.. دادگایی جووتیارانی كورد دواخرا و پێشتریش دوو جووتیاری دیکە سزادراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگر لە پێنجوێن سەریهەڵدایە و لە شارباژێڕیش هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا

سەرەتا