09/08/2025 877 جار خوێنراوەتەوە

لیستی كۆمەڵی دادگەریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق ژمارە 285ی پێدرا

پەیام 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد و كۆمەڵی دادگەرییش ژمارە 285 ی پێدرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 9ى 8ى 2025، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی پێدانی ژمارەی بەو هاوپەیمانی و حزب و پاڵێوراوە تاكەكەسییانەی بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، ئەنجام دا.

لەو میانەیەشدا بەپێی تیروپشكەكە لیستی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارە 285ی پێ درا.

بەر لە تیروپشكەكە، بەگوێرەی دواین داتای كۆمسیۆن، ژمارەی كۆتایی هاوپەیمانی و حزب و پاڵێوراو تاكەكەسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەم، مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بریتییە لە 31 هاوپەیمانی، 38 پارتی سیاسی و 76 پاڵێوراوی تاكەكەسی.
تیروپشكەكە لە ژمارە (201)ـەوە دەستی پێ كردووە و بە 293 كۆتایی هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولجه‌بار ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستاودەستی چەند پۆستێكی ناوخۆیی كۆمەڵی دادگەری ئەنجام درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵ سوپاسنامەی بەخشیە بریكارانی ڕۆژی دەنگدان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەیەكی باڵای سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری مەڵبەندەكان بەسەر دەكاتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و كارمەندانی پەیام دەكات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بە بۆنەى یادى ١٨مین ساڵى دامەزراندنى پەیام تۆڕى میدیایى کۆمەڵ ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبووەوە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: هێرشكردنە سەر كۆرمۆر هێرشە بۆ سەر هەموو ماڵێكی كوردستان

سەرەتا