16 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئۆجەلان: هەر كات دیموكراسی و دادپەروەری بوارەكانی ژیانی گرتەوە، ئاشتیی ڕاستەقینە دێتە دی
پەیام
ڕێبەری زیندانییكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئاشتییەكی ڕاستەقینە، تەنها بە بێدەنگكردنی چەك و كۆتاییهاتنی شەڕ و پێكدادان، بەدی نایەت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەبۆنەی یەكی ئەیلوول، مانگی نۆ، ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانییكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەڵێ: ئاشتییەكی ڕاستەقینە، تەنها بە بێدەنگكردنی چەك و كۆتاییهاتنی شەڕ و پێكدادان، بەدی نایەت. هەر كات ئازادی و دیموكراسی و دادپەروەری هەموو بوارەكانی ژیانی گرتەوە، ئەوكات ئاشتییەكی ڕاستەقینە دێتە دی.
لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەیدا ئۆجەلان ئاماژە بەوەش دەكات "ئاشتی تەنها داخوازییەك نییە، بەڵكوو ڕاستییەكی بەرجەستەیە، گۆڕانی كۆمەڵایەتی تەنها مافێك نییە بۆ گەلانمان، بەڵكوو ئەركی سەرەكیی سەردەمی نوێیە".
ئەو ڕایشیگەیاند: بانگەوازەكەمان بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموكراتیك، هەنگاوێكی سیاسیی ئاسایی نییە؛ بەڵكوو هەنگاوێكی ستراتیژیی و قۆناغێكی مێژووییە.
ڕێبەری زیندانییكراوی پەكەكە پێیوایە بە بانگەوازی ئاشتی ئەو هەم لە توركیا و هەم لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەرگای سەردەمێكی نوێ كراوەتەوە، تا ژیانی ئاشتییانە و دیموكراسی جێگەی شەڕ و وێرانكاریی بگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە