6 کاتژمێر پێش ئێستا 40 جار خوێنراوەتەوە

میدیاى ئیسڕائیلی: ئەو تونێلانەی لە غـ.ەززە لەناویان دەبرێن، دروستدەکرێنەوە

پەیام 

سوپای زایۆنی بانگەشەی لەناوبردنی هەشت كیلۆمەتر تونێل لە غەززە دەكات، بەرپرسانی سەربازیش دەڵێن ئەو تونێلانەی لەناوی دەبەن حەماس دروستی دەكاتەوە.

ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای داگیركەری زایۆنی بانگشەی ئەوەی كرد، لە ناوچەی خان یونس لە غەززە توانیویانە بە درێژیی هەشت كیلۆمەتر تونێلی ژێر زەوی لەناو ببەن.

لە بەرانبەردا كەناڵی 12ی ئیسڕائیلی لە زاری چەند بەرپرسێكی سەربازیی قەوارەكەوە ڕایگەیاندووە، ئەندامانی حەماس سەرقاڵی لێدان و دروستكردنی تونێلی نوێن لەو ناوچانەی كە سوپای ئیسڕائیلی چالاكە و شەڕیان تێدا دەكات، تا ئێستاش لەسەدا 15 بۆ 20 ی تونێلەكانی شەڕكردنیان نوێ كردووەتەوە.

ئەو بەرپرسە سەربازییانەی قەوارەی داگیركەر دەڵێن، ئەو تونێلانەی كە بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی سوپا بەكاردەهێنرێن پێشتر ڕووخاندن و لەناوبردنیان ڕاگەیەنراوە، چەكدارانی حەماس تا ئێستا زیاتر لە 10 جار لەو تونێلانەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانمان كە پێشتر لەناومان بردوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاى ئیسڕائیلی: ئەو تونێلانەی لە غـ.ەززە لەناویان دەبرێن، دروستدەکرێنەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوو ساڵى ڕابردوودا ئیسرائیل مۆڵەتى چەكهەڵگرتنی بە 230 هەزار كەس داوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئاکامى بەردەوامى بۆردومانەکاندا دەیان غەززەیی دیکە شەهید بوون

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل پلانێکى بۆ داگیركردنی بەشێكی وڵاتی ئوردنیش داڕشتووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و زیاتر لە دوو هەزار قوربانیی لێ‌ كەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەبوعوبەیدە نزیكەی 20 ساڵە بووەتە گرێكوێرە و ترس لای داگیركەرانی زایۆنی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆنروا: بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك 660 هەزار منداڵى غەززەیی لە خوێندن بێبەشدەبن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنقەرە.. هاکان فیدان و فالح فەیاز کۆبوونەوە

سەرەتا