10 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
تەرمی خۆپیشاندەرەكەی وەرتێ بەخاکسپێردرا و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەش دەکرێت
پەیام
تەرمی خۆپیشاندەرەكەی وەرتێ لە زێدی خۆی بەخاك سپێردرا. خەڵكی دەڤەرەكە تووڕەن و هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان و تۆڵە دەكەن.
ئەنجومەنی باڵەكایەتی ڕایگەیاند: تەنیا ئەمڕۆ دەرفەت بە دەسەڵات دەدەن بۆ ڕادەستكردنی بكوژی خۆپیشاندەرەكە، بە پێچەوانەوە سبەینێ دەستیان بۆ تۆڵەكردنەوە كراوەیە.
ئەنجوومەنەكە دەڵێت، بكوژی هاووڵاتییەكە دیارە و لای هەموان ئاشكرایە، بۆیە دەبێت هەر ئەمڕۆ دەستگیر و ڕادەستی دادگا بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە