23 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر دەکات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات
بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان، هەروەها لە سەرکردایەتیی نوێ و تەواوی ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری کۆمەڵ دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و عێراق دەڕوانم، هەروەها لەم دەرفەتەدا جەخت لە تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە تا هەمووان پێکەوە خزمەتێکی باشتر بە ئێستا و داهاتووی کوردستان بکەن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە