4 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
پارتی و یەكێتی و نەوەی نوێ بەشدارییان لە كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە هەرێم نەكرد
پەیام
فراكسیۆنەكانی جووتحیزبی دەسەڵاتداری هەرێم و نەوەی نوێ لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بەشدار نەبوون.
چیا نووری، نێردراوی پەیام، لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێی ڕاگەیاندین "هیچ پەرلەمانتارێكی ئەو سێ فراكسیۆنە نەچوونە هۆڵی كۆبوونەوەكەوە، بەڵام سۆران عومەر لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری بەشداریی لە كۆبوونەوەكە كرد.
چیا نووری پەیامنێری پەیام لە بەغدادەوە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە