6 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی نەمانی خۆراك برسێتی ژیانی غەززەییەکان دەكێشێت
پەیام
لە ئەنجامی بەردەوامی كۆمەڵكوژی و هێرشەكانی سوپای زایۆنی ئەمڕۆ دەیان كەس شەهید بوون و بەهۆی نەمانی خۆراكیش برسێتی ژیانی هاووڵاتیان دەكێشێت.
ئەمڕۆ 654 ڕۆژ بەسەر دەستپێكردنی جەنگی سەر غەززە تێدەپەڕێت، لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی ئەمڕۆدا نزیكەی 30 كەس شەهید بوون، بە گشتیش تا ئێستا ژمارەی شەهیدەكان گەیشتە 59 هەزار و 29 كەس، ژمارەى بریندارەكانیش گەیشتووە بە 142 هەزار و 135 كەس.
هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی لە كاتی هاوكاریە مرۆییەكان شەهید كراون گەیشتووە بە هەزار و 17 كەس لەگەڵ بریندار بوونی شەش هەزار و 400 بریندار.
لەلایەكی دیكەوە بەهۆی ئەو ئابڵوقە توندەی خراوەتە سەركەرتی غەززە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 19 كەس بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە، بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانیش برسێتی بووەتە هەڕەشە لەسەر لانیكەم ملیۆنێك كەس، بە شێوەیەك بە تەواوەتی خواردن لە كەرتەكەدا نەماوە و بەهۆی برسێتیەوە گەورە و بچوك لە سەر شەقامەكان بێهۆش دەبن.
بە پێی زانیاریەكانی ڕێكخراوی كۆچی جیهانی سەدا 90ی ماڵەكانی كەرتی غەززە یان خاپوور بوون یان زیانیان بەركەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە