6 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

نزیکەى 30 وڵات داوای ڕاگرتنی جەنگی غەززە و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان دەكەن

پەیام 

لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە ڕاگەیەندراوێكی 25 وڵات بڵاو كرایەوە تێیدا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی جەنگی سەر غەززە و گەیاندنی هاوكاریە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە دەكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا كە 25 وڵات واژویان كردووە لەگەڵ بەریتانیا فەڕەنسا و كەنەدا هەیە، دەڵێن: پێویستە جەنگی سەر غەززە ڕابگرێت،  پشتیوانیش لە هەوڵەكان بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست دەكەن.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە نەهامەتی هاووڵاتیان لە غەززە گەیشتووە بە ئاستێكی بێوێنە، ئەو ڕێكارەی حكومەتی ئیسڕائیل پیادەی دەكات لە دابەش كردنی هاوكاریەكان مەترسیدارە و سەقامگیری ناهێڵێت، جەختیش دەكەنەوە بێبەشكردنی هاووڵاتیان لە هاوكاریە سەرەكیەكان جێی قبوڵ نییە، داواش لە حكومەتی تەلئەبیب ڕێگری لە گەیشتی هاوكاریە مرۆییەكان هەڵبگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەو 25 وڵاتە دەڵێن: كۆچپێكردنی كەرتی غەززە و گواستنەوە فەڵەستینەكان بۆ شارێكی مرۆیی جێی قوبڵ نیە، ئاماژەشیان بەوە كردووە كە ئامادەن ڕێكاری دیكە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 30 وڵات داوای ڕاگرتنی جەنگی غەززە و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی نەمانی خۆراك برسێتی ژیانی غەززەییەکان دەكێشێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی دەزگای میت لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە سەردانی پارتەكانی توركیا دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: نرخی خۆراك لە كەرتی غەززە 40 هێندە بەرزبوەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدای سووریا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی كۆ دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ 18 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووبەڕووبووەنەوەكان لە سووەیدا بەردەوامە

سەرەتا