پێش 2 هەفتە 170 جار خوێنراوەتەوە

نیوەی یەكەمی ئەمساڵ هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق 75% زیادیكردووە

پەیام 

بەپێی داتا فەڕمییەكانی گومرگی چین و یابان و كۆریای باشوور، هەناردەی ئۆتۆمبێل بۆ عێراق لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی سەدا 23 زیادیكردووە.

لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی چین كە ڕاستەوخۆ لەو وڵاتەوە بۆ عێراق هەناردە كراون 18 هەزار بووە، لەكاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا 10 هەزار و 500 بووە، بەو پێیە ڕێژەكە 75% زیادی كردووە.

لە یابانیشەوە نزیكەی 12 هەزار ئۆتۆمبێل هەناردەی عێراق كراون، ئەوەش بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی 2024 زیادی كردووە كە ئەوكات نۆ هەزار و 300 بووە.

پێچەوانەی چین و یابان، هاوردەی ئۆتۆمبێل لە كۆریای باشوورەوە بۆ عێراق كەمی كردووە، بەجۆرێك "نیوەی یەكەمی ئەمساڵ نۆ هەزار و 500 ئۆتۆمبێل هاوردە كراوە، لە كاتێكدا نیوەی یەكەمی ساڵی پێشوو 12 هەزار و 700 ئۆتۆمبێل بووە".

كۆی گشتیی بەهای ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2025دا لە چین و یابان و كۆریای باشوورەوە هەناردەی عێراق كراوە، 903 ملیۆن دۆلار بووە، لە كاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2024دا 713 ملیۆن دۆلار بووە. 

بەپێی داتاكان، ئۆتۆمبێلە هایبرێدەكان، ئەوانەی بە بەنزین و كارەباش كار دەكەن، سەدا 10ی ئۆتۆمبێلە هاوردەكراون پێك دەهێنێت، لە كاتێكدا نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوو سەدا هەشتی پێكدەهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگای سۆمۆوه‌ ته‌واو بووه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ هه‌رێم ڕاده‌ستی بكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ده‌بێت هه‌رێم مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات پاشان به‌غدا مووچه‌ ده‌نێرێت"

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر له‌ ده‌ ملیۆن مووچه‌خۆر له‌ عێراقدا هه‌یه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌مه‌رج؛ بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا؛ مه‌رجه‌كان چین؟

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌یرانی مووچه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌بووه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچه‌ی هه‌رێم تاوتوێ بكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. شاندی هه‌رێم و به‌غدا باسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمیان كردووه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم باسی ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كراوه‌

سەرەتا