پێش 4 هەفتە 351 جار خوێنراوەتەوە

بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی، عێراق 25 تریلیۆن دیناری چاپ كردووە

پەیام

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی داراییبە و بێ ئەوەی لەلایەن بانكی ناوەندیەوە ئاشكرا بكرێت، عێراق  25 تریلیۆن دیناری چاپ كردووە.

 فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد "حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی پەنای بۆ چاپكردنی 25 تریلیۆن دینار بردووە، بەمەش قەبارەی دراوی عێراقی لە 100 تریلیۆنەوە بۆ 125 تریلیۆن دینار بەرز بووەتەوە".
 
ناوبراو كە هاوكات جێگری سەرۆكوەزیرانیشە ئاماژەی بەوە دا، بانكی ناوەندی ئەم هەنگاوەی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریشی دا لەوەی چاپكردنی پارە نابێتە چارەسەر بۆ قەیرانەكە، بەڵكوو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان و لاوازبوونی هێزی كڕین لە بازاڕەكاندا.

وەزیری دەرەوە ڕایشیگەیاند: بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران لە ئێستادا پشت بە یەدەگی دراو و قەرزی نێوخۆیی دەبەسترێت، بەڵام ئەگەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان تا كۆتایی ساڵ بەردەوام بن و هەناردەی نەوت بەهۆی مەترسییەكانی سەر گەرووی هورمز پەكی بكەوێت، حكومەت لە دابینكردنی مووچەدا تووشی كێشەی جددیی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کابینەى نۆ سێ ساڵە بە نایاسایی ماوەتەوە 13 مووچەى فەرانبەرانیشى فەوتاندووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 899 هەزار دینارە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 76 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: بازاڕی نەوت بە گەورەترین شۆكی مێژووییدا تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 901 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 76 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا