13 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵ پشتیوانی خۆپیشاندانهكهی ئهمڕۆی سلێمانی بۆ داواكردنی مووچه دهكات
پهیام
كۆمهڵی دادگهری كوردستان پشتیوانی خۆپیشاندانهكهی ئهمڕۆی شاری سلێمانی بۆ داواكردنی مووچه دهكات و رایگهیاندووه، کۆمەڵی دادگەری وەک هەمیشە پشتیوانی هەر چالاکییەکی مەدەنیی جەماوەرییە بە ئاڕاستەی دابینکردنی مافەکانی خەڵک.
کۆمەڵی دادگەری دووپاتی هەڵوێستی بنەرەتی خۆی دەکاتەوە لە پشتیوانیی هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکی لە مووچە و مافە ڕەواکانی دیکە، بەتایبەت کە سێ مانگە سەرەتاییترین ماف کە مووچەیە دابین نەکراوە.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆمەڵی دادگەری وەک هەمیشە پشتیوانی هەر چالاکییەکی مەدەنیی جەماوەرییە بە ئاڕاستەی دابینکردنی مافەکانی خەڵک، پێویستیشە دەسەڵاتداران نەک هەر ڕێگری لە مافی نارەزایی خەڵک نەکەن، بگرە دەبێت ئارامی و کەشی خۆپیشاندانیش بپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە