12 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مووچه بهڕێوهدهچێت
مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی مانگەکانی شەش، حەوت و هەشت. هاوکات، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ سەرجەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندووە، کە بۆ داکۆکیکردنە لە مووچە و مافە ڕەواکانیان.
کۆمەڵی دادگەری جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دەکاتەوە لە پشتیوانیکردنی ناڕەزایەتییەکان، بەتایبەتی کە سێ مانگە سەرەتاییترین ماف کە مووچەیە بۆ فەرمانبەران دابین نەکراوە.
هەروەها کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە کە وەک هەمیشە، پشتگیریی هەر چالاکییەکی مەدەنیی جەماوەری دەکەن کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵک بێت. داواشیان لە دەسەڵاتداران کردووە کە نەک تەنها ڕێگری لە مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک نەکەن، بەڵکو پێویستە ئارامی و کەشێکی لەبار بۆ خۆپیشاندەران بپارێزن.
دواکەوتنی مووچە لە کاتێکدایە کە مانگی نۆ نزیک دەبێتەوە و هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە. ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان و بازاڕ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە