9 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
سێ هه‌فته‌یه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆ نه‌بوه‌ته‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و مووچه‌ش تا دێت زیاتر دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو سێ هه‌فته‌یه كۆ نه‌بووه‌ته‌وه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش كه‌س نازانێت له كوێیه.
له‌كاتێكدا ده‌بێت چوارشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ سێ هه‌فته ده‌چێت هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داناوه، هه‌ربۆیه ده‌بوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام بدایه و وه‌ڵامی ئه‌م مه‌رجانه‌ی بدایه‌وه، یاخود په‌سه‌ندی بكردنایه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هێنده‌ی دیكه ژیان و گوزه‌رانیان له بێمووچه‌ییدا سه‌خت نه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای كۆنه‌بووونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، كه‌س نازانێت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كوێیه، جارێك ده‌ڵێن له ئه‌مریكایه و جارێكیش ده‌ڵێن پێی نه‌خستووه‌ته خاكی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام خۆ له نه‌بوونی ئه‌و لانی كه‌م ده‌كرا كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ڕێوه بچوایه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دۆخی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان ڕۆژ به ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێت، ئاسۆی ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وتیش ڕوون نییه، ده‌سه‌ڵاتیش تا دێت زیاتر خه‌مسارد و بێ‌باك ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە