16 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
یۆنامی: سزادانی رۆژنامهنووس شێروان شێروانی ستهمكارانهیه
یونامی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سزادانی بەندکردنی شێروان شێروانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەبڕێت.
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بڕیاری دادگای بنەسڵاوە لە ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٢٥دا بە سزادانی رۆژنامەنووس بەڕێز شێروان شێروانی بە چوار ساڵ و نیو بەندکردن بە تۆمەتێک کە ئەو خۆی ڕەتی کردووەتەوە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق رایگهیاندووه، نیگەرانییەکەی یونامی لەوەدایە کە ئەم سزایەی شێروانی رەنگە لە جێگەی خۆیدا نەبووبێت و بەشێوەیەکی ستەمکارانەش درابێت. یونامی لەو باوەڕەدایە کە دادگای ناوبراو هۆکاری قەناعەت پێکەری بۆ ئەوەی کە پێی دەوترێت "زەرفی موشەددەد"ی بەهەند وەرنەگرتبێت.
شایانی باسە کە سزادانەکە مایەی تانە لێدانە و یونامی، کە هەر خۆشی لە کاتی دادبینییەکە لە ١٩ی ئابدا ئامادە بوو، لەسەر بەدواداچوونەکانی خۆی بۆ ئەم پرسە بەردەوام دەبێت.
هەروەها یونامی سەرنجی ئەوە دەدات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە سەروەریی یاسا و مافەكانی مرۆڤ بپارێزێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە دڵنیا بن لەوەی کە دادگاییکردنی تاوانباران بەشێوەیەکی ڕوون و ڕەوا و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەرێوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە