9 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
دابەشكردنی یەكەكانی كرێنشینان بە بڕیاری حكومەتی ماوەبەسەرچوو دواخراوە
پەیام
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچوو دابەشكردنی یەكەكانی
نیشتەجێبوون بەسەر كرێنشیناندا، كە بڕیاربوو مانگی ڕابردوو ئەنجام بدرێت، دواخراوە.
بڕیار بوو 24ی تەمووزی ڕابردوو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە هەستێت بە دابەشكردنی نۆ هەزار و چوار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر كرێنشیناندا، بەڵام
تا ئێستا ناوی خێزانە سوودەندبووەكانی دواخستووە.
بە پێی زانیاریەكان، دواخستنی ڕاگەیاندنی ناوی كرێنشینە
سوودمەندەكان، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ماوبەسەرچوو بووە، كە دەیەوێت كۆبوونەوە
بكات و دواتر ناوەكان ئاشكرا بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە