3 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
حەماس: پلانی داگیركردنی غەززە بەكەمگرتنی هەوڵەكانی ئاگربەستە
پەیام
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، پەسەندكردنی پلانێكی سەربازیی
نوێ لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری غەززە، بەكەم سەیركردن و سووكایەتییە
بە هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە
كە ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "گالسكەكانی گەدعۆن 2" لەلایەن سوپای زایۆنیەوە،
درێژەدانە بە شەڕی كۆمەڵكوژی لە كەرتی غەززە و پشتگوێخستنی هەوڵی نێوەندگیرەكانە بۆ
دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئاشتییانە.
هەروەها حەماس، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی قەوارەی
زایۆنی تۆمەتبار كرد بەوەی كە ڕێگرە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی جەنگ و
ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان.
بزووتنەوەكە جەختی لەوەش كردەوە كە پشتگوێخستنی پێشنیازی
نێوەندگیرەكان لەلایەن ناتانیاهۆوە، جددی نەبوونی نەتنیانۆهۆ بە پاراستنی ژیانی دیلەكان
ئاشكرا دەكات.
لە كۆتاییدا، حەماس هۆشداریی دا كە قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا
بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامەكانی ئەم ئۆپەراسیۆنە تاوانكارییە لە ئەستۆ دەگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە