10 کاتژمێر پێش ئێستا
225 جار خوێنراوەتەوە
لە كەركووك تۆڕێكی گەندەڵی هەڵوەشێنرایەوە و ١٨ كەس دەستگیركران
پەیام
لە كەركووك تۆڕێكی گەندەڵی هەڵوەشێنرایەوە و ١٨ كەس دەستگیركران
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە كەركوك،
تۆڕێكی گەندەڵی هەڵوەشاندەوە و ١٨ تۆمەتباری دەستگیركرد كە فەرمانبەری حكومی، كارمەندی
بانك و وەبەرهێنەریان تێدایە.
تۆڕەكە لە ڕێگەی قەرزی وەهمی و هەوڵی
دەستگرتن بەسەر زەوی حكومیدا، نزیكەی هەشت ملیار دیناری سامانی گشتییان خستبووە مەترسییەوە.
ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە ڕێگری لەو زیانە
گەورەیە كردووە و سەرجەم تۆمەتباران ڕەوانەی دادگا كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە