21/08/2025 522 جار خوێنراوەتەوە

جەلادەكەی نوگرە سەلمان، حەجاج دانی بە تاوانەكانیدا نا

پەیام

حەجاج یاخود عەجاج، جەلادەكەی بەندینخانەی نوگرەسەلمان دانی بە تاوانەكانیدا ناوە، كە ڕۆژانە بە بەرنامە زیندانییەكانیانی برسی كردووە و دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتە سەریان، بەهۆیەوە تەنیا لە ماوەی 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانییەكان گیانیان لەدەستداوە.

عەبدولكەریم عەبد فازڵ، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، حەجاج لە دانپێدانانەكانیدا نكوڵی لە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تاوانەكان نەكردووە، بەڵكو دانی بەوەداناوە كە سەرپەرشتیی برسیكردن و دەستدرێژیی ڕۆژانەی كردووە بۆ سەر زیندانییەكان وەك ئامرازێك بۆ كوشتنی بەكۆمەڵ.

حەجاج وتوشیەتی كاتێك بەڕێوەبردنی زیندانەكەی پێ سپێردراوە لە ساڵی 1989 نزیكەی 400 زیندانیی عەرەبی تێدا بووە و هەموویان دەركراون، لەبری ئەوان نزیكەی سێ هەزار گیراوی كوردیان لە سلێمانی و هەولێرەوە بۆ نێردراوە.

شایەتحاڵەكانی ئەنفال جەختیان لەوە كردوەتەوە، كە لە زیندانییانی نوگرەسەلمان لە ناچاریدا پاشماوەكانیان خواردوە و هەروەها ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەستدرێژی و سوكایەتی بوونەتەوە.

فەزیلە، كە یەكەم كەس بوو سكاڵای یاسایی دژی ئەفسەری پێشوو ئەحمەد حەردان عوبەیدی ناسراو بە (حەجاج) تۆماركرد، وتی "دادپەروەری مافی قوربانیانە، پێویستە ڕۆڵی ڕزگاربووان لە هیچ دادگاییكردنێكدا فەرامۆش نەكرێت".

دەستگیركردنی حەجاج دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و دانپێدانانی ئەفسەرانی پێشووی ڕژێمی بەعس بووە، كە ئاشكرایان كردووە حەجاج رۆڵی سەرەكیی لە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و ڕاگواستنی زۆرەملێدا هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. چەند كەسێك بە تۆمەتی فرۆشتنی كارتی دەنگدەران دەستگیر كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ئێستا 400 كاندیدی هه‌ڵبژاردن سزا دراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: كڕینی كارتی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق 40 له‌سه‌دی ده‌رمانی پێویست له‌ ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكه‌ عێراق داوای چارەسەرى كێشه‌ی ئاو له‌ توركیا ده‌كاته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پلانى هەیە ژمارەی گەشتیاران ساڵانە بۆ 10 ملیۆن كەس بەرزبکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عۆن زیاب: عێراق هێندە بێئاو بووە لە 80 ساڵى ڕابردوودا بەو دۆخەدا تێنەپەڕیوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی عێراق: كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە

سەرەتا