4 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: كڕینی كارتی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هۆشداری توند ده‌دات له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه و كڕینی كارتی ده‌نگدان و ده‌ڵێت: سه‌رپێچیكار له هه‌ڵبژرادن دوور ده‌خرێته‌وه.
نیبراس ئه‌بوو سوده، جێگری گوته‌بێژی كۆمسیۆن، ڕایگه‌یاندووه كه به وردی چاودێری حاڵه‌ته‌كانی كڕینه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و هه‌ر لایه‌نێك یان پاڵێوراوێك ئه‌م كاره بكات، تووشی سزای توند ده‌بێته‌وه چونكه ئه‌و سه‌رپێچیانه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كه‌ن و ڕێوشوێنی یاسایی توندیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی ئه‌م سه‌رپێچییانه، كۆمسیۆن به‌ربژێری سه‌رپێچیكار له ڕكابه‌ری هه‌ڵبژاردن دوور ده‌خاته‌وه و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه و جێبه‌جێكردنی سزا یاساییه‌كان.
تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به كارتی ده‌نگدان بریتین له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نایاسایی، كڕین و فرۆشتنی كارت، یان ده‌نگدان له جیاتی كه‌سانی دیكه، كه هه‌موویان به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره (12)ی ساڵی 2018 و چاكسازیی ژماره (4)ی ساڵی 2023 مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە