3 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆن: تا ئێستا 400 كاندیدی هه‌ڵبژاردن سزا دراون
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 400 كاندیدی هه‌ڵبژاردن سزا دراون.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆن به په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئه‌و سزا داراییانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجدوومه‌نی كۆمسیاران بڕیاری لێ داوه بۆ كاندیدان/، تا دوێنێ 400 كاندیدی گرتووه‌ته‌وه.
جومانه غه‌لای ده‌ڵێت: 291 كاندیدی پیاو سزا دراون، هه‌روه‌ها 49 كاندیدی ئافره‌تیش سزا دراون. ژماره‌ی سزا داراییه‌كانیش به‌ر له ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن 60 سزای دارایی بووه.
ئه‌م سزاداراییانه له‌كاتێكدایه كۆمسیۆن ڕێنمایی ته‌واوی بۆ لیست و كاندیدان بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی ته‌ندروست بانگه‌شه بكه‌ن و سه‌رپێچیی یاسا و ڕێكاره كارپێكراوه‌كان نه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تا ئێستا هیچ كاندیدێكی لیستی 285 ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سزای دارایی نه‌دراوه و لیست و كاندیدانی كۆمه‌ڵ به‌پێی یاسا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و به سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانه‌وه پابه‌ندن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە