1 رۆژ پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

هاتووچۆی عێراق: كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە

پەیام

بەگوێرەى لێدوانێکى عەمید نەسیر عەبدولستار بەڕێوەبەری راگەیاندنى هاتووچۆی عێراق، دانانى كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە و بووەتەهۆی كەمبوونەوەی سەرپێچی بە ڕێژەی %95.

بەڕێوەبەری راگەیاندنى هاتووچۆی عێراق ڕاشیگەیاند، لە 1ی 7ى 2025ەوە دانانی كامێرای چاودێری لە 5 چوارڕیانی بەری رەسافەی بەغدا جێبەجێ كرا، دانانى ئەو کامێرانە هۆكار بووە بۆئەوەی رووداو و سەرپێچییەكانی هاتووچۆ بە رێژەی 90% بۆ 95% كەمببنەوە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، دانانی كامێراكان بەردەوام دەبێت و بەپێی پلانەكەش هەر چوار مانگ جارێك نزیكەی 40 چوارڕیان كامێرایان بۆ دادەنرێت، جگە لە دانانی 20 كامێرای دیكە لەسەر رێگە خێراكان بۆ تۆماركردنی تیژڕۆیی.

لە ساڵى 2024 دا دوو هەزار و ٧١٩ کەس بە ڕووداوەکانى هاتوچۆ لە شارەکانى عێراق جگەلە هەرێمى کوردستان گیانیانلەدەستداوە، ئەمە جگەلەوە ١١ هەزار و ٨٩٦ کەسیش بەو ڕووداوانە برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی عێراق: كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بەمنزیكانە ڕێككەوتنێك لەبارەی ئاو لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا، عێراق هاوردەكردنی باڵندە و پەلەوەرى لە ئێرانەوە قەدەغەكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە 2027 بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی ئاردی ڕاگه‌یاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی: بڕوانامه‌ی ساخته‌ له‌ عێراقدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی: شایسته‌ی مووچه‌م و بێبه‌ش كراوم

سەرەتا