9 کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

عۆن زیاب: عێراق هێندە بێئاو بووە لە 80 ساڵى ڕابردوودا بەو دۆخەدا تێنەپەڕیوە

پەیام

عێراق داوای لە توركیا كردووە بۆ هەر دوو مانگی 10 و 11 بە بڕی یەك ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو بۆ وڵاتەكەی بەر بداتەوە، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی وڵاتەکەش دەڵێت "عێراق هێندە بێئاو بووە لە 80 ساڵى ڕابردوودا بەو دۆخەدا تێنەپەڕیوە".

عۆن زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: داوامان لە توركیا كردووە بۆ هەر دوو مانگی 10 و 11ی ئەمساڵ لە ڕێی ڕووباری دیجلەوە 500 مەتر چوارگۆشە و لە ڕووباری فوڕاتیشەوە 500 مەتر چوارگۆشە ئاو بۆ عێراق بەر بداتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق  ئاشكرایشی كرد "داواكەی عێراق لە میانی سەردانی وەفدێكی باڵا بۆ ئەنقەرە لەبارەی پرسی ئاوەوە هات كە لایەنی عێراق ئامادەیی بۆ هاوكاریی عێراق لەو ڕووەوە دەربڕی".

بەپێی ئەوەی وەزیری ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە "دۆخی ئاوی ئەمساڵی عێراق لە مێژوودا قورسترینە و عێراق لە ساڵی 1933ـەوە بە دۆخی وادا تێنەپەڕیوە".

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق پێشبینییشی كرد ئەمساڵ و بەتایبەتیش لە سەرەتای كۆتا مانگی ساڵەوە بۆ عێراق ساڵێكی باراناوی بێت. 

ڕۆژی هەینی شاندێكی عێراق، بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە و ئەندامێتی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و بەرپرسانی وەزارەتەكانی ئاو و كشتوكاڵ و ژینگە و نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە پرسی قەیرانی ئاو سەردانی توركیای كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق پلانى هەیە ژمارەی گەشتیاران ساڵانە بۆ 10 ملیۆن كەس بەرزبکاتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عۆن زیاب: عێراق هێندە بێئاو بووە لە 80 ساڵى ڕابردوودا بەو دۆخەدا تێنەپەڕیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی عێراق: كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بەمنزیكانە ڕێككەوتنێك لەبارەی ئاو لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا، عێراق هاوردەكردنی باڵندە و پەلەوەرى لە ئێرانەوە قەدەغەكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە 2027 بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی ئاردی ڕاگه‌یاند

سەرەتا