5 کاتژمێر پێش ئێستا
60 جار خوێنراوەتەوە
عێراق پلانى هەیە ژمارەی گەشتیاران ساڵانە بۆ 10 ملیۆن كەس بەرزبکاتەوە
پەیام
حكومەتی عێراق پلان دادەنێت بۆ ئەوەی تا ساڵی 2035 ژمارەی گەشتیاران بگەیەنێتە 10 میۆن كەس.
عومەر عەلەوی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری گەشتیاری ڕایگەیاند، وەزارەتی ڕۆشنبیری پلانێكی ستراتیژیی هەیە بۆ كەرتی گەشتوگوزار، كە ئامانجیەتی لە 10 ساڵی داهاتوودا گەشتیاران بۆ پێگەكانی شوێنەوار و دێرینەكان لە عێراقدا بۆ 10 ملیۆن گەشتیاری ساڵانە زیاد بكات.
راشیگەیاند: ڕوانینی نیشتیمانیی عێراق ئەوەیە كە بەشداریی كەرتی گەشتیاری لە بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتەكاندا بۆ لەسەدا 10 زیاد بكات. ئەمەش لەڕێگەی ڕەخساندنی ملیۆن و نیوێك هەلی كار و زیادكردنی ژمارەی گەشتیارانی بیانییەوە.
هاوكات عەلی یاسین، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندووە: حكومەت پلانی ستراتیژیی هەیە بۆ چارەسەری بەربەستەكانی بەردەم كەرتی گەشتیاری ئەویش لە ڕێگەی گەشەپێدانی پێگە و شوێنەوارەكانەوە، هەروەها هاندانی گەشتیارانی نێودەوڵەتی بۆ گەشتی ژینگەیی و سروشتی و ئایینی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە