13 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی نه‌وت و داهاته‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كرد
په‌یام
ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی شاندنی باڵای حکومەتی ماوه‌به‌سه‌رچووی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق لە بەغداد دەستیپێکرد و له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و داهاته‌كانی هه‌رێمه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی درا..
به‌پێی ڕێكه‌وتنی واژووكراوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم مانگانه 120 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات.
پێشتر ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ناكۆكییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی یاسایی ده‌سته‌واژه‌ی گه‌نجینه‌ی گشتی سه‌ری هه‌ڵداوه، له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم ڕێك كه‌وتوون دۆسیه‌كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیاری كۆتایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە