6 کاتژمێر پێش ئێستا
1820 جار خوێنراوەتەوە
تەیف سامی بۆ شاندی هەرێم: بە دوو مەرج مووچەی مانگی حەوت دەنێرم
پەیام
میدیای عێراقی ئاشكرای دەكات، وەزیری دارایی عێراق بە
شاندی هەرێمی وتووە، هەتا هەناردەی نەوت دەست پێ نەكاتەوە و داهاتی نانەوتی ڕادەست
نەكەن مووچەی مانگی حەوت نانێرن.
سایتی بەغدادولیەوم لە زاری سەرچاویەەكی ئاگادارەوە بڵاوی
كردووەتەوە، لە دوایین كۆبوونەوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ و شاندی
حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەررێمی كوردستاندا، تەیف سامی بە شاندەكەی هەرێمی وتووە: ئێمە
ئامادەین مووچەی مانگی حەوت بنێرین بەڵام مەرجی سەرەكیمان بۆ ناردنی مووچە هەیە.
بەپێی زانیارییەكان، تەیف سامی ڕایگەیاندووە: مووچەی
مانگی تەمموز نانێردرێت بە دوو مەرج نەبێت، مەرجی یەكەم ئەوەیە كە بڕی دیاریكراو لە
نەوتی هەرێمی كوردستان ڕادەست بكرێت و دەست بە هەناردەكردن بكرێتەوە. هەروەها مەرجی
دووەمیش ئەوەیە كە لەسەدا 50 ی كۆی داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد بكرێت بە داهاتی
دەروازە سنوورییەكان و گومرگ و باج و هاتوچۆ و تەندروستی و ئاو و كارەباوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە مانگی ئەیلوول دەستی پێ كردووە و هێشتا
دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران تەواو نەبووە. تا ئێستاش حكومەتی ماوەبەسەرچوو بە
تەواوی پابەندییەكانی بەرانبەر بەغداد جێبەجێ نەكردووە، بەو هۆیەوە چارەنووسی مووچەی
دوو مانگی ڕابردوو بە نادیاری ماوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە