11 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر دواین نامه‌ی خۆی ڕاده‌ستی سودانی كرد
په‌یام
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌مه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دواین نامه‌ی خۆی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد و، له نامه‌كه‌یدا داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان ئەمە دوا نوسراومە بۆ بەڕێزتان، نە خۆم کاندید کردۆتەوە تاکو لەنزیکی هەڵبژاردن دا بە موزایەدەی تێ بگەن نە لەم سێ ساڵەی تەمەنی حکومەتەکەی بەڕێزتان داوایەکی کەسییم لێتان هەبووە".
سۆران عومه‌ر، ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ کە ١/٩/٢٠٢٥ فەرمانبەران و خانەنشینان و کەمئەندامانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ نێردراوە هێشتا بەسەریاندا دابەشنەکراوە، دەزانین کە لەکابینەکەی بەڕێزتان زۆرترین پارەی مووچە بۆ هەرێم هاتووە، کێشەکان بۆ ئێوە بەچارەسەر نەکراوی ماوەتەوە، هەرێم نەوت دەفرۆشێت و داهاتی نانەوتش کۆدەکاتەوە، تاکوو ئێستە چەندین ڕێکەوتن کراوە و پابەندنەبوون بەڕێکەوتنەکانەوە وایکردووە هەموو مانگێک موچە دوابکەوێت و شاند بێت و بەبێ ئەنجام بڕواتەوە.
سۆران عومه‌ر پرسیاری خه‌ڵكی كوردستانی نیشانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوه و نوسیویه‌تی، "پرسیاری خەڵکی کوردستان لەبەڕێزتان ئەوەیە ئایا گوناحی ئەوان چیە کە دەوامی خۆیان دەکەن و موچەیان پێ نادرێت، بەڵام ئەوەی نەوت بەنایاسایی دەفرۆشێت و داهات ڕادەست ناکات بەپێی یاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆچی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە ناگیرێتە بەر؟ تەنها موچەی خەڵکی هەرێم ڕادەگیرێت و نانێردرێت"
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوسیویه‌تی "هەرێمی کوردستان لەبەردەم دەستپێکی ساڵێکی نوێی خوێندنە، نەخۆشخانەکانی بێ دەرمانە، کاسبکار و خاوەن دوکان و هەموو چین و توێژەکان لەدۆخێکی دارایی خراپدان، جوتیارانمان گەنمیان تەسلیم کردووەو پارەکەیان پێ نەدراوە و بەهۆی کێشەی دەروازە سنورییەکان و دانانی بازگەی حکومەتی عێراق خاوەن کارگەو کێڵگەی پەلەوەری ناوخۆی هەرێم نزیکن لە ئیفلاس.
هه‌روه‌ها سۆران عومه‌ر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، "١١ ساڵە لەهەرێم دامەزراندن نەکراوە بۆ دەرچوانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان و سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان، گرێبەستمان هەیە ٢٠ ساڵە نەکراوە بەهەمیشەیی، مامۆستای وانەبێژمان لەسەرداهاتی ناوخۆ کراوەتە گرێبەست.
بە پشتبەستن بەوانەی سەرەوە داوا لە حکومەتەکەت دەکەم ئەم کارانەی خوارەوە بکات:
1. سزادانی هەموو ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی کۆنترۆڵ و فرۆشتنی نەوت و داهات دەکەن.
2. ڕانه‌گرتنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.
3. بڕیاردانی کۆتایی و چارەنووسساز کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی کوردستان بکات و کارکردن بۆ جیاکردنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو حکومەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە