10 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ده‌مپارتی: له پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا سه‌ركه‌وتوو بووین؛ ده‌یگوازینه‌وه بۆ سوریاش
په‌یام
هاوسه‌رۆكی ده‌مپارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر له توركیا ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ین، ئه‌وا ده‌یگوازینه‌وه بۆ سووریا و ڕۆژئاوای كوردستانیش.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كسانی و دیموكراتیی گه‌لان (ده‌مپارتی) له ئامه‌دی باكووری كوردستانه‌وه ڕأیگه‌یاند: یه‌كێك له هه‌نگاوه پێویسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد بكرێت ئه‌وه‌یه پێویسته لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كۆ ببێته‌وه".
هاوسه‌رۆكی ده‌مپارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، چه‌كدانانی په‌كه‌كه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه و بۆ ئه‌وه‌ی بقۆزرێته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته حكومه‌تی توركیا چاره‌سه‌ر و هه‌نگاوی پێویست بۆ چاره‌نووسی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بدۆزێته‌وه و په‌یڕه‌ویی لێ بكات.
هاتیمئۆغوڵڵاری ڕاشیگه‌یاند: پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و ئاشتی له توركیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سووریا و ڕۆژئاوای كوردستانیش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر لێره ئاشتی به‌دی بێت وبه‌رقه‌رار ببێت ئه‌وا ئه‌و ئاشتییه بۆ سووریا و رۆژئاڤایش ده‌گوازینه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە