2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
سۆمۆ: نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده ناكرێت و له‌ناوخۆدا به‌كارده‌هێنرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگه‌یاند كه گه‌یشتوون به لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن.
عه‌لی نزار شه‌تری، به‌ڕێوه‌به‌ری سۆمۆ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا، نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده ناكرێت و ته‌نیا بۆ ناوخۆ به‌كارده‌هێنرێت و سۆمۆ ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕێكی زیاده بۆ هه‌نارده‌كردن.
شه‌تری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا كارده‌كه‌ن، چونكه نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو نه‌وتێكی عێراقییه، ئه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یاسا به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ ده‌بێت.
وتیشی: حكومه‌تی فیدراڵی، حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان پێویستیان به ته‌واوكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه هه‌یه، تێگه‌یشتنی پێشكه‌وتوو له‌م باره‌یه‌وه به‌ده‌ستهاتووه و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی كه ڕێگه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕه‌وانه كردنی نه‌وتی خاو بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا و ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردن بدات.
ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، شكۆمه‌ندی عێراق وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌نارده بۆ بازاڕی ئه‌ورووپا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی قه‌یرانی نه‌بوونی نه‌وتی ڕووسی له بازاڕدا، چونكه نه‌وتی عێراق هاوشێوه‌ی نه‌وتی ڕووسییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە