2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیایه‌كی توركی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به ئاسایشی خۆراك له عێراق داده‌مه‌زرێنێت
په‌یام
كۆمپانیایه‌كی توركی 39 دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به ئاسایشی خۆراك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دروست ده‌كات.
كۆمپانیای "تریاكی ئاگرۆ"ی توركی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه، به ئامانجی پته‌وكردنی ئاسایشی خۆراك ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاره‌داركردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه بانكی نێوده‌وڵه‌تی واژوو كردووه له‌پێناو دروستكردنی 39 دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی خۆراك له 14 شاری عێراق.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه قه‌باره‌ی پڕۆژه‌كه، به وه‌به‌رهێنانی زیاتر له 120 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست پێده‌كات و له قۆناغه‌كانی داهاتوودا بڕه‌كه زیاتر ده‌بێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه گۆڕانكارییه‌كی چۆنایه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵی له عێراقدا ده‌هێنێته كایه‌وه، ڕاهێنان به جووتیاران ده‌كرێت بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان و له‌ده‌ستدان. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كان توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و كشتوكاڵی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شێلیسا سامگی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاوێژكاری له ده‌زگای پاره‌داركردنی نێوده‌وڵه‌تی، ڕایگه‌یاندووه له‌ڕێگای په‌ره‌پێدان به تواناكانی جووتیارانی خۆجێی له بواری كشتوكاڵی مۆدێرن و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه ده‌یانه‌وێ ئاسایشی خۆراك له عێراق به‌دی بهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە