2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆك و كۆمه‌ڵ و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداری پرسه‌ی ئاكۆی عه‌باس ئاغا ـیان كرد
په‌یام
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/9/2025، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، به یاوه‌ریی شاندێكی باڵای كۆمه‌ڵ به‌شداریی كرد له پرسه‌ی كاك ئاكۆی عه‌باس ئاغا سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی ئاكۆ.
له پرسه‌كه‌دا، مامۆستا عه‌لی باپیر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و، تێیدا وێڕای سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی، وتی: كاك ئاكۆ پیاوێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به خزمه‌ت و به‌ته‌نگ خه‌ڵكه‌وه بوو و حه‌قی به‌سه‌ر زۆر كه‌سه‌وه هه‌یه و، به‌نده یه‌كێكم له‌وانه‌ی خۆم به قه‌رزاری ده‌زانم. چونكه له كاتی به ناحه‌ق گیرانم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، كاك ئاكۆ زۆر بۆم به‌خه‌مه‌وه بوو و هه‌وڵ و كۆششی زۆری كرد و، له‌وانه‌یه یه‌ك له هۆكاره‌كانی ده‌رووی خێر لێ كرانه‌وه‌م بووبێت.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی كردنی وتی: خه‌ڵكانێكی زۆر به مردنی كاك ئاكۆ بۆی به تاسه‌وه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاڕاسته‌یان بكات، چونكه ئه‌و پیاوی ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو و، له‌م ڕووه‌وه درێغی نه‌ده‌كرد. مردنی كاك ئاكۆ كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه و هیوادارام برایه‌كانی و كوڕه‌كانی بتوانن كه‌لێنی ئه‌و پڕبكه‌نه‌وه و، هه‌ر ئه‌وه‌شیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا، مامۆستا عه‌لی باپیر وتی: داواكارم له خوای په‌روه‌ردگار كاك ئاكۆی سه‌ره‌نجامخێر كردبێت و ڕووحی به به‌هه‌شت شاد كردبێت و، مردنی ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه مایه‌ی په‌ند و وانه بێت بۆ ئێمه‌مانان، كه هه‌موومان ئه‌و دنیایه به‌جێدێڵین و، دوای مردن لێپێچینه‌وه‌مان لێ ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە