13 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی: بڕوانامه‌ی ساخته له عێراقدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه
ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات بڕوانامه‌ی ساخته له عێراقدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه و سێ یه‌كی پزیشكانی عێراق هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێنه‌كراون.
ڕێكخراوی نیو میدیا لاین ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هۆشداریی داوه له لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ساخته به‌تایبه‌ت بۆ بواره‌كانی فێركردن و ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌بردن. ڕاشیگه‌یاندووه: نزیكه‌ی نیوه‌ی به‌رپرسه حكومییه‌كانی عێراق و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ساخته و باوه‌ڕپێنه‌كراون.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌دا 30 ی پزیشكانی عێراق بڕوانامه‌كانیان باوه‌ڕپێنه‌كراون وبه‌رده‌وامیشن له كاركردن. بروانامه‌كانیش به نرخی پێنج هه‌زار تا 20 هه‌زار دۆلار له زانكۆكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت لوبنان ده‌كڕدرێن.
ڕێكخراوه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، یاسایه‌كی په‌رله‌مانی عێراق له‌ساڵی 2020 ـدا ئاسانكاریی كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یا نبه ساخته به‌ده‌ست هێناوه كه له سزا ڕزگاریان ببێت. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: نیوه‌ی بڕوانامه باڵاكانی ماسته‌ر و دكتۆرا له دوای ساڵی 2023ـوه به‌شێوازی نایاسایی به‌ده‌ست هاتوون، ئه‌مه‌ش مانگانه ملیۆنان دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌وتووه و ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كان كردووه‌ته دیارده.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە